سەرۆک کۆماری ئێران دەچێتە ئەمەریکا

پێشتر چەندین سیناتۆری ئەمەریکی داوایان لە جۆو بایدن کردبوو، رێگە نەدات ئیبراهیم رئیسی سەردانی ئەمەریکا بکات
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران
ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران

K24 – هەولێر

وتەبێژی حکومەتی ئێران رایگەیاند کە سەرقاڵی ئامادەکاری سەرەتایین بۆ ئامادەبوونی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆبوونەوەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرکی ئەمەریکا.

عەلی بەهادوری وتەبێژی حکومەتی ئێران، تەنیا باسی لە ئامادەکاری سەرەتایی بۆ گەشتی ئیبراهیم رەئیسی بۆ ئەمەریکا کردووە.

ساڵی رابردوو، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ساڵانەی رێکخروای نەتەوە یەکگرتووەکاندا بەشداربوو.

ئەو کات حکومەتی ئێران بڵاویکردەوە کە ئیبراهیم رەئیسی بە هۆی رێوشوێن و رێنماییەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا، لەو کۆبوونەوەیەدا بەشدارنەبووە.

پێشتر چەندین سیناتۆری ئەمەریکی داوایان لە جۆو بایدن کردبوو، رێگە نەدات ئیبراهیم رئیسی سەردانی ئەمەریکا بکات.

چالاکانی بواری مافی مرۆڤ، دەیانەوێت ئیبراهیم رئیسی بە تۆمەتی "تاوان دژی مرۆڤایەتی" دادگایی بکرێت.