سه‌رۆك بارزانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات
K24 - هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی بڵاوكرده‌وه، كه پیرۆزبایی له ئێزدییه‌كان ده‌كات، راشیگه‌یاند، "هیوادارم خوشك و برا ئێزدییه‌كان هه‌موو جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كانیان به ئارامی ببه‌نه‌سه‌ر".
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی هاتووه: به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی چله‌ی هاوین پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له خوشك و برا ئێزدییه‌كان و ئه‌نجومه‌نی رۆحانی و هه‌موو ئێزدییه‌كانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا راشیگه‌یاند، هیوادارم خوشك و برا ئێزدییه‌كان هه‌موو جه‌ژن و بۆنه ئایینییه‌كانیان به ئارامی و سه‌قامگیری ببه‌نه‌سه‌ر.
گوتیشی: جه‌ژنتان پیرۆز بێت و هه‌ر به‌خۆشی و خێر بمێنن.