ماکرۆن: نیگەرانین لە دۆخی عێراق

"پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی مستەفا کازمی بۆ گفتوگۆی نیشتمانی دەکەین"
ئیمانوێل ماکرۆن
ئیمانوێل ماکرۆن

K24 – هەولێر

سەرۆک کۆماری فەرەنسا رایگەیاند، نیگەرانن لە دۆخی ئێستای عێراق و پشتیوانی لە دەستپێشخەرییەکەی کازمی دەکەن، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بە نیگەرانییەكی زۆرەوە لە دۆخی ئێستای عێراق دەڕوانێت و داواش لەسەرجەم لایەنەكان و خۆپیشاندەران دەكات ئارامی بپارێزن و دانبەخۆیاندا بگرن.

هەروەها ماکرۆن، پشتیوانی لە دەستپێشخەریەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەكات، بۆ گفتوگۆی نیشتمانی لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسی بۆ قەیرانی ئێستای عێراق.

دوێنێ 1/8/2022، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراق و خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و داوایکرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ گفتوگۆی سیاسی و ره‌وشه‌كه‌ هێور بكه‌نه‌وه‌ و له‌سه‌ر بنه‌مای نیشتمانی بیر له‌ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكرێته‌وه‌.

.
.