ئالان حه‌مه سه‌عید: نه خۆده‌رخستن نه تێكدانی ده‌روونی قوتابی چاره‌سه‌ری گزی ناكات
K24 - هه‌ولێر:
ئالان حه‌مه سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌راورد به‌پار ساڵ، رێككاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی گزیكردنی په‌یڕه‌وكراوه، كه 500 حاڵه‌تی گزیكردن تۆماركراوه، 111 حاڵه‌تی ئه‌مساڵ نیشانه‌ی كه‌مبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه و كۆنترۆڵكردنیه‌تی.
وه‌زیری په‌روه‌رده له‌باره‌ی لێدوانی كه‌سێك، كه باسی كڕینی پرسیاری تاقیكردنه‌وه‌كان و كه‌لوپه‌لی گزیكردنی كردووه، گوتی: "ئه‌و كه‌سه خۆی لێدوانێكی له‌و باره‌یه‌وه داوه و دواتر هه‌ر خۆی روونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت بڵاوكرده‌وه، كه هه‌وڵه‌كه یه‌كێك بووه له‌و 111 حاڵه‌ته، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێككاری به‌رامبه‌ر گرتووه‌ته‌به‌ر".
گوتیشی: "نازانم ئه‌و جۆره لێدوانه‌ی له‌به‌رچی دا؟ روونكردنه‌وه‌كه‌شی بۆچی بوو؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مادام خۆی دانی به‌وه‌دانا كه ئه‌وه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات، له كۆی ئه‌و 111 حاڵه‌ته‌یه، زیاتر قسه‌ی له‌باره‌وه ناكه‌ین".
ئالان حه‌مه سه‌عید روونیكرده‌وه، دیارده‌ی گزیكردن هه‌ر له هه‌رێمی كوردستاندا نییه، به‌ڵكو له هه‌موو وڵاتێكدا هه‌یه و ئه‌ركی ئێمه‌یه ئه‌و دیارده‌یه نه‌هێڵین، كه به شێوازی جیا رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه، یه‌كێك له‌وانه رێگه‌نه‌دانه قوتابی ئه‌و كاره بكات.
روونیشكرده‌وه، بۆ كۆنترۆڵكردن و رێگه‌نه‌دان به گزیكردن، ته‌نیا قه‌ده‌غه‌كردنی كه‌لوپه‌له‌كان نییه، به‌ڵكو رێگه‌یه‌یه‌كی دیكه ئه‌وه‌یه، ده‌بێت متمانه لای قوتابی دروست بكه‌ین، كه هه‌وڵی گزیكردن نه‌دات و بۆ خۆی كۆشش بكات و بخوێنێت.
وه‌زیری په‌روه‌رده ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، به‌راورد به پار ساڵ، رێكاره‌كانمان بۆ رێگریكردن له گزی سه‌ركه‌وتوو بووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی پار 500 حاڵه‌تی گزیكردن تۆماركراوه، به‌ڵام ئه‌مساڵ 111 حاڵه‌ت بووه.
روونیشیكرده‌وه، پرۆسه‌كه جێگه‌ی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵك و دایك و باوكانی قوتابی بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا نه خۆده‌رخستن، نه تێكدانی ده‌روونی قوتابی، چاره‌سه‌ری گزی ناكات، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده كردوویه‌تی، به پۆستێكی سۆشیاڵ میدیا به‌هاكه‌ی له ده‌ست نادات.