قه‌یس خه‌زعه‌لی: عامری شێخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه
K24 - هەولێر
قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتی بزوتنه‌وه‌ی عه‌سائیب ئه‌هل حه‌قی عێراقی، هادی عامری به شێخی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ناو ده‌بات.
خه‌زعه‌لی، له تویتێکدا له‌باره‌ی بانگه‌وازی موقته‌دا سه‌در بۆ كشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایگەیاند، هادی عامری شێخی چوارچێوه‌كه‌یانه.
خه‌زعه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، حاجی ئه‌بو حه‌سه‌ن عامری له‌گه‌ڵیان ده‌مێنێته‌وه، شێخی خۆبه‌ختكارانه و رۆڵی گه‌وره‌ی له گۆڕه‌پانی پاڵه‌وانه‌كاندا گێڕاوه و هه‌ڵوێستی توندی له دژی حكومه‌تی پێشووی به‌عسدا هه‌بووه و به یه‌كێك له‌و كه‌سانه ده‌ژمێردرێت، كه رۆڵی گه‌وره‌ی له شه‌ڕی دژ به داعش هەبوو.