ره‌وتی سه‌در داوا له لایه‌نگره‌كانی ده‌كات باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان چۆڵبكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌وتی سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان چۆڵبكه‌ن و له ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان درێژه به خۆپیشاندانه‌كه‌یان بده‌ن.
ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا، كه به ناوی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌ی كرد، له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان چۆڵ بكه‌ن و له ده‌وروبه‌ری په‌رله‌مان درێژه به خۆپیشاندانه‌كه‌تان بده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ئه‌گه‌ر شوێنی دیكه بۆ مانگرتنه‌كه‌تان هه‌بێت، دواتر رێنماییتان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رده‌وامیتان له مانگرتنه‌كه زۆر گرنگه به‌دیهێنانی داواكارییه‌كانتان، كه دواتر پێیده‌گه‌ن، بۆیه ده‌بێت مانه‌وه‌تان له‌وێ به نۆره بێت و له هه‌ندێك كاتی دیاریكراویشدا زۆربه‌تان له‌وێ بن.
ره‌وتی سه‌در راشیگه‌یاند، بۆ نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی، له كۆتایی هه‌فته‌دا له‌گه‌ڵ به‌غدا و كوت و كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف له گۆڕه‌پانی بۆنه‌كان ده‌بێت، ئێمه لیژنه‌یه‌ك له خۆپیشانده‌ران درووست ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كه رێكبخات و به‌ڕێوه‌یببات.