كریستیانۆ ده‌یه‌وێت پێش ده‌ستپێكی پرێمه‌رلیگ یانه‌یه‌ك بۆخۆی یدۆزێته‌وه‌

كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال
كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال

کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت بەهەر شێوەیەک بێت پێش یاریی یەکەمی مانچێستەر یونایتد لە وەرزی نوێی پرێمەرلیگ یانەیەکی نوێ بۆ خۆی بدۆزێتەوە ریزەکانی شەیتانە سوورەکان بەجێبهێڵێت.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت تاکو رۆژی یەکشەممە یانەیەکی دیکە بۆ خۆی بدۆزێتەوە و پێش یاریی بەرامبەر برایتۆن لە گەڕی یەکەمی پرێمەرلیگ لەگەڵ یانەیەکی نوێ بگاتە رێککەوتن، کە دۆن هاوینی ٢٠٢٣ گرێبەستەکەی لەگەڵ مان یونایتد کۆتایی دێت و دەتوانرێت بۆ ساڵێکی دیکەش گرێبەستەکەی نوێبکرێتەوە.

رۆژنامە بەریتانییەکە رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەبێ هیچ کێشەیەک بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆ سێشەممەی یانەکەی کرد، کە دۆن سێ هەفتە درەنگتر پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەی کرد و لە یاریی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ لە نیوەی یەکەم بەشداریی کرد و بە رۆیشتنی لە پشووی نێوان هەردوو گێم بووە هۆی تووڕەبوونی هاندەران.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ وه‌رزی رابردوو له‌ یانه‌ی یوڤێنتۆسه‌وه‌ گه‌ڕایه‌وه‌ مان یونایتد، دوای گەڕانەوەی بۆ ریزەکانی شەیتانە سوورەکان، لە یەکەم وەرز لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 39 یاریکرد و توانی 24 گۆڵ و سێ ئاسیست تۆمار  بکات.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ نێوان ساڵانی 2003 بۆ 2009 یاریی بۆ یونایتد كردووه‌، ئه‌وكات 3 نازناوی پرێمه‌رلیگ و نازناوێكی چامپیۆنزلیگی له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌ سووره‌كان به‌ده‌ستهێناوه.