ریال مه‌درید شوێنگره‌وه‌یه‌كی كه‌ریم بێنزێمای دۆزیوه‌ته‌وه
ریال مەدرید دەیەوێت بە زووترین کات ماریانۆ دیاز بفرۆشێت و شوێنگرەوەی كه‌ریم بێنزێما بدۆزێتەوە، له‌م پێناوه‌یشدا كارگێری ریال مه‌درید یاریزانێكی خولی ئیتأڵیای كردووه‌ته ئامانج.
ریال مەدرید دەستی بە جووڵە کردووە بۆ ئەوەی لە ماریانۆ دیاز رزگاری بێت کە دوایین هێرشبەری یەدەگی شاهانەکانە.
مێرەنگی سەرکەوتوو بوو لە فرۆشتنی لۆکا یۆڤیچ بە فیۆرێنتینا و لە دوو رۆژی رابردووش بۆرخا مایۆرالی فرۆشتە یانەی خیتافی، ریال مەدرید بەوەندە ناوەستێت و ئەمجارە چاوی لە فرۆشتنی ماریانۆ دیازە کە ئەم یاریزانە چوار ساڵە لە سانتیاگۆیە و نەیتوانیوە خۆی بسەلمێنێت، هەرچەندە فرۆشتنی ئەم یاریزانە ئاسان نابێت.
رۆژنامەی مۆدنۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی هێمای بۆ ئەوە کردووە رۆیشتنی ماریانۆ کەمێک سەختە، چونکە ئەم یاریزانە رەتیدەکاتەوە مووچەکەی کەم بکاتەوە کە ساڵانە دەگاتە 3 ملیۆن و 500 هەزار یۆرۆ.
هێما بۆ ئەوەش کراوە سێلتاڤیگۆ گرنگی بەم یاریزانە دەدات و هەوڵدەدات بیگوازێتەوە ریزەکانی و تاکە کێشەی مووچەی یاریزانەکەیە.
مۆندۆ ئاماژەی بەوەش کردووە مێرەنگی بەدوای شوێنگرەوەی بێنزێما دەگەڕێت بەڵام ناشیەوێت پەلە بکات و هەمان سیناریۆی لۆکا یۆڤی به‌سه‌ر ماریانۆ دیاز دووبارە بکاتەوە.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، یانه‌ی ریال مه‌درید ده‌یه‌وێت بۆ شوێنگره‌وه‌ی كه‌ریم بێنزێما، فابیان رۆیزی هێرشبه‌ری لاوی ئیسپانی یانه‌ی ناپۆلی بگوازێته‌وه، به‌ڵام چاوه‌ڕێی فرۆشتنی ماریانۆ دیاز ده‌كات.
فابیان رۆیز له یانه‌ی ریال بێتس پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2018، به به‌های 30 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی ناپۆلی، له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵییه‌كه له كۆی 166 یاری، 22 گۆڵ و 15 ئاسیستی هه‌یه، له هاوینی 2023 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی كۆتایی دێت.