پیلۆسی به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌یشته تایوان
K24 – هه‌ولێر:
نانسی پیلۆسی ته‌مه‌ن 82 ساڵ، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی (سۆنگشان) له تایبیه، به فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی گه‌یشته تایوان، له رێگه‌ی جۆزێڤ وو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاته پێشوازی لێكرا.
ئاژانسی هه‌واڵی بلومبێرگ پێشتر رایگه‌یاندبوو، شانده‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به گه‌شته‌كه‌یان بۆ كیشوه‌ری ئاسیا كرد، تایوانیش له ریزی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه سه‌ردانی ده‌كه‌ن.
ریك لارسن، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا پێشتر رایگه‌یاندبوو، به‌رپرسانی چین فشار ده‌خه‌نه سه‌ر واشنتن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه له گه‌شته‌كه‌ی پیلۆسی بۆ تایوان بگرن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رپرسێك له باڵیۆزخانه‌ی چین له ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار په‌یوه‌ندی كردووه.
چی جین بینگ سه‌رۆكی كۆماری چینی میللی، له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ جۆ بایدن، هاوتا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌ی قسه‌ی كردووه و هۆشداری پێداوه "له باره‌ی تایوانه‌وه یاری به ئاگر مه‌كه".