لیڤاندۆڤسكی گه‌ڕایه‌وه بایرن میونشن
رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هێرشبه‌ری پۆڵه‌ندی گه‌ڕایه‌وه باره‌گای مه‌شقه‌كانی بایرن میونشنی كرد، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان گه‌ڕانه‌وه‌كه‌ی بۆ ماڵئاواییكردن بوو له یاریزانان و ستافه‌كه، راشیگه‌یاند رۆیشتن له بایرن جێگه‌ی داخ بوو.
لیڤاندۆڤسكی له رۆژی 17ـی ته‌مووزی مانگی رابردوو به گرێبه‌ستێك بۆ ماوه‌ی چوار وه‌رز په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆنا كرد، تێچووی گرێبه‌سته‌كه‌شی 45 ملیۆن یۆرۆیه له‌گه‌ڵ 4 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌كو پاداشت به گوێره‌ی ئاست و ئه‌نجامه‌كان.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لیڤاندۆڤسكی سه‌ردانی مه‌شقه‌كانی یانه‌ی بایرن میونشنی كرد، وێنه‌یه‌كی یادگاری له‌گه‌ڵ نازناوه‌كان و یاریزانه‌كان و ستافی یانه‌كه كرد.
لیڤاندۆڤسكی له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵی سكای سپۆرتی ئه‌ڵمانیا گوتی: رۆیشتنی من لێره ساتێكی زۆر سه‌خت و دژوار بوو، جێگه‌ی داخه كه من ئێره‌م جێهێشت، هه‌رگێز بایرن میونشن له‌بیر ناكه‌م، له هه‌فته‌كانی رابردوو به دۆخێكی زۆر قورس دا تێپه‌ڕێم، سووپاس بۆ پاڵپشتی هانده‌ران، سووپاسگوزارم بۆ ئه‌و هه‌موو بیره‌وه‌رییه خۆشه‌م كه له‌م یانه‌یه جێمهێشتووه.
له باره‌ی ئه‌و لێدوانانه‌ی له‌گه‌ڵ ساڵح حه‌میدزیچ له دژی یه‌كتر به‌كاریان هێناوه، لیڤاندۆڤسكی ده‌ڵێت: له‌م ماوه‌یه هه‌مووانم ناسی، سووپاسم كرد بۆ هه‌موو شتێك، ده‌مه‌وێت رووداوه‌كانی رابردوو له‌بیر بكه‌م.
لیڤاندۆڤسكی 33 ساڵ، له هاوینی 2014 له یانه‌ی بورووسیا دۆرتمۆند به به‌های 50 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانه‌ی بایرن میونشن گواسترایه‌وه، له‌م ماوه‌یه‌دا لیڤا له كۆی 374 یاری، 344 گۆڵ و 72 ئاسیستی تۆمار كردووه، له‌گه‌ڵ بارسێلۆناش به‌شداریی له 3 یاریی دۆستانه كردووه، هیچ گۆڵێك و ئاسیستێكی نه‌كردووه.