نێیمار له‌ ئیسپانیا دادگایی ده‌كرێت و پێرێز ده‌بێته‌ شاهیدی

نێیمار دا سیلڤا له‌ كاتی چوونی بۆ به‌رده‌م دادگا له‌ یه‌كێك له‌ كه‌یسه‌كانی تێوه‌گلانی به‌ گه‌نده‌ڵی
نێیمار دا سیلڤا له‌ كاتی چوونی بۆ به‌رده‌م دادگا له‌ یه‌كێك له‌ كه‌یسه‌كانی تێوه‌گلانی به‌ گه‌نده‌ڵی

نێیمار داسیلڤا لەسەر کەیسی گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا دادگایی دەکرێت و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدریدیش شاهیدی بۆ دەدات.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، بڕیارە رۆژی 19ـی مانگی ئۆکتۆبەری داهاتوو، نێیمار داسیلڤا یاریزانی پێشووی یانەی بارسێلۆنا لەسەر کەیسی گواستنەوەی بۆ ریزەکانی بلاوگرانا دادگایی دەکرێت، بێجگە لەو یاریزانە هەر یەکە لە ساندرۆ رۆسێل و جۆزێپ ماریا بارتیمیۆ هەردوو سەرۆکی پێشووی یانە کەتەلۆنیەکەش لە دادگا دەبن و ئەوانیش دادگایی دەکرێن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بڕیارە 18 کەس وەکو شاهید لەم دانیشتنەی دادگا ئامادەبن کە یەکێکیان فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ریال مەدریده‌ دەیەوێت لە بەرژەوەندی کەیسی یاریزانە بەڕازیلیەکە لە دژی دوو سەرۆکەکەی پێشووی بارسێلۆنا شاهیدی بدات.

هەندێک بەڵگەنامە دەریدەخەن کە لە ساڵی 2011 ساندرۆ ڕوسیل و باوکی نێیمار گرێبەستێکی واژۆ کردووە، دوو ساڵ پێش ئەوەی یاریزانەکە لە سانتۆسەوە بچێتە بارسێلۆنا، واژۆکردنی ئەمجۆرە گرێبەستانە پێچەوانەی یاساکانی فیفایە و سزاکەشی زیندانیکردنە.