ره‌وتی سه‌در: له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بین

K24 – هه‌ولێر:
له یه‌كه‌مین راگه‌یه‌ندراوی شۆڕشی عاشورای سه‌درییه‌كان، ئاماژه به‌وه دراوه، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له مانگرتن به‌رده‌وام ده‌بن.
لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی شۆڕشی عاشورا له راگه‌یه‌ندراوێكدا جه‌خت له به‌رده‌وامیدان به مانگرتن له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كاته‌وه.
لیژنه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له پێناو پاراستنی موڵك و سامانی گشتی، كشانه‌وه ته‌نیا له ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه.
هه‌روه‌ها روونكراوه‌ته‌وه، كاری لیژنه‌كه رێكخستنی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌یه كه له ناو به‌غدا و ده‌ره‌وه‌ی، روو له (مانگرتن و خۆپیشاندان) ده‌كه‌ن.
پێشتر ره‌وتی سه‌در له رێگه‌ی تویته‌ری ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ كاروباری خۆپیشاندان راگه‌یاند، كه تێیدا كاروباری خۆپیشانده‌ران و مانگرتووانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در ده‌گرنه ئه‌ستۆ.