به فه‌رمی... فاڵكاو بۆ ماڵه كۆنه‌كه‌ی گه‌ڕایه‌وه
هێرشبه‌ره كۆلۆمبییه‌كه‌ی یانه‌ی مۆناكۆ، دوای ئه‌وه‌ی دوو وه‌رز به‌شێوه‌ی خواستن رووی كرده یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و چێڵسی، به‌ڵام له هیچ كامیان نه‌یتوانی شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی جێگیر بكات و به ناچاری ئه‌مڕۆ بۆ یانه‌ی مۆناكۆی پێشووی گه‌ڕایه‌وه.
یانه‌ی مۆناكۆ به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی هه‌واڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی فاڵكاوی ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی بۆ ریزه‌كانی یانه‌كه‌ی راگه‌یاند.
فاڵكاو، سه‌ره‌تا وه‌ك یاریزانێكی دیار له یانه‌ی ریڤه‌ر پله‌یتی ئارجێنتینا ناوی خۆی به ئه‌ورووپا ناساند، دواتر له هاوینی 2009 بۆ ریزه‌كانی پۆرتۆی پورتوگالی گواسترایه‌وه، پاشان روویكرده ئاتڵێتیكۆ مه‌درید بۆ ماوه‌ی دوو وه‌رزیش به‌رزترین ئاستی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه مه‌دریدییه پێشكه‌ش كرد، دواتر به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مۆناكۆ كرد.