داعش هێرشیكرد
K24 – هه‌ولێر:
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان، چه‌كدارانی داعش له سنووری پارێزگای دیاله، (له گوندی كه‌شكۆڵی سه‌ر به ناحییه‌ی قه‌ره‌ته‌په)ـی سه‌ر به قه‌زای خانه‌قین، هێرشی كردووه‌ته سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی سوپای عێراق.
په‌یامنێری كوردستان24 ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، تا ئێستا دوو كوژراو و دوو بریندار له ریزی سوپای عێراقدا هه‌ن.
روونیكرده‌وه، شه‌ڕێكی قورس له نێوان چه‌كدارانی داعش و سوپای عێراق روویداوه، پاشان هێزێكی سوپای عێراق له ناجییه‌ی قه‌ره‌ته‌په بۆ به‌هاناوه‌چوون به‌ڕێكه‌وتوون، بۆمبێكیش به‌واندا ته‌قیوه‌ته‌وه.