چین مانۆڕێکی فراوانی لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی تایوان دەستپێکرد

"مانۆڕە سەربازییەکەی سوپای چین پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری وڵاتەکەمانە"
چین مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێكرد
چین مانۆڕه‌ سه‌ربازییه‌كانی ده‌ستپێكرد

K24 - هه‌ولێر:

چین مانۆڕێکی فراوانی لە نزیک سنوورە ئاوییەکانی تایوان دەستپێکرد و وەزارەتی بەرگری تایوانیش دووپاتی دەکاتەوە، وەڵامی هەر پێشێلکارییەکی سەروەری لەلایەن چینەوە دەدەنەوە.

سوپای چین لە تەواوی ئاوە هەرێمییەکانی نزیک تایوان مانۆڕێکی سەربازی فراوانی دەستپێکردووە و چەندین جۆر کەشتی و فڕۆکەی پێشکەوتووش لە مانۆڕەکەدا بەشدارن.

وەزارەتی بەرگری تایوانیش لە راگەیاندراوێکدا دووپاتی کردووەتەوە، مانۆڕە سەربازییەکەی سوپای چین پێشێلکارییەکی زەقی سەروەری وڵاتەکەیانە و راشیگەیاندووە، مانۆڕەکەی چین سنوورە ئاوی و ئاسمانییەکانی تایوانی داخستووە، بۆیە دووپاتی دەکاتەوە، کە سوپای وڵاتەکەیان وەڵامی هەر پێشێلکارییەک بۆ سەر سەروەری تایوان دەداتەوە.

مانۆڕەکەی سوپای چین هاوکاتە لەگەڵ سەردانەکەی نانسی پیلۆسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمه‌ریکا بۆ تایوان، کە پەکین ئەمە بە دەستوەردانی ئەمه‌ریکا لە کاروباری تایوان دادەنێت.