مه‌سرور بارزانی: نابێت رێگە بدرێت ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دووبارە ببێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له هه‌شته‌مین ساڵڕۆژی جینۆسایدكردنی خوشك و برا ئێزدییه‌كان له شنگال و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی تیرۆریستە دڕنده‌كانی داعش، به‌خه‌مه‌وه یادی شه‌هیدان و بێسه‌روشوێنانی ئه‌و تاوانه ده‌كه‌ینه‌وه، كه هه‌زاران كه‌س به كۆمه‌ڵ شه‌هیدكران.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئەم تاوانە هێندە جەرگبڕ بوو، کە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە و ویژدانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تووشی شۆک کرد، نابێت رێگە بدرێت ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دووبارە ببێتەوە.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی: ئەم تاوانە هێندە جەرگبڕ بوو، کە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە و ویژدانی گەلی کورد و مرۆڤایەتی تووشی شۆک کرد، نابێت رێگە بدرێت ئەم کۆمەڵکوژی و تاوانە دووبارە ببێتەوە.
مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له‌و بیره‌وه‌ریه‌دا پێویسته قوربانیانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رزگاركردنی شنگال به رێبه‌رایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌بیرنه‌كه‌ین، كه به خوێنی گه‌شی سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی كوردستان، شنگال له‌ژێرده‌ستی داعش رزگاركرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، خوشك و برا ئێزدییه‌كان، له مێژووی كۆن و نوێ‌دا و به درێژایی ساڵانی رابردوو، به داخه‌وه گه‌لێك ئێش و ئازار و ده‌رده‌سه‌رییان به‌سه‌رهاتووه، ئێستاش به‌خۆسه‌پاندنی گرووپه چه‌كدارییه‌كان، شنگال تا ئێستا ناوچه‌یه‌كی ئارام نییه و خه‌ڵكی ئه‌وێ ئاواره‌ن و ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه، بۆیه داوای جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی شنگال و ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌ڤه‌ری شنگال و ده‌ركردنی میلیشاكان و گرووپه چه‌كداره له یاساده‌رچووه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ئێش و ئازاری ئاواره‌كانی شنگال بێت و به‌سه‌ر بڵندییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانی خۆیان.
دووپاتیشی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵه‌كانی خۆی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی خوشك و برا ئیزدییه‌كان به سه‌ربڵنییه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، پێویسته به‌گوێره‌ی یاسای رزگاربووانی ئێزدی، شنگال و شوێنه‌كانی دیكه ئاوه‌دان بكرێته‌وه و خزمه‌گوزارییان پێشكه‌ش بكرێت، كه ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق په‌سه‌ندی كردووه، قه‌ره‌بووی كه‌سوكاری قوربانیان بكرێنه‌وه.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاند،حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌ڵه‌تی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعش (یونیتاد) هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامه، بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی داعش و زیاتر ناساندنی جینۆسایدی خوشك و برا ئێزدییه‌كان به جیهان.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ساڵیادی جینۆسایدی ئێزدییه‌كانی شنگال:
ل هەشتەمین ساڵڤەگەڕا جینۆسایدکرنا خوشک و برایێن ئێزیدی ل شنگالێ و دەردوورێن وێ لسەر دەستێ تیرۆریستێن دڕندە یێن داعش، ب خەم و کۆڤانڤە، بیرەوەرییا شەهیدان و بێ سەر و شوونێن وێ تاوانا هۆڤانە دکەینەڤە کۆ تێدا هزاران کەس ب کۆم شەهید کرن و بێ سەر و شوون و دەربدەر کرن.
ئەڤ تاوانە هندا ب دلئێش و ناخ هژێن بوو کۆ چ جاران ناهێتە ژ بیرکرن و ویژدانا گەلێ کوردستانێ و مرۆڤایەتیێ هەژاند و پێدڤییە ب هیچ رەنگەکی رێک نەهێتەدان ئەڤ کۆمکوژی و تاوانە، دووبارە ببنەڤە.
دڤێ بیرەوەریێدا، پێدڤییە قوربانیدانێن هێزا پێشمەرگەیێ کوردستانێ ل رزگارکرنا شنگالێ ب ڕێبەری و سەرپەرشتییا ئێکسەر یا جەنابێ سەرۆک مەسعود بارزانی ژ بیر نەکەین کۆ ب خوونا گەشا سەدان پێشمەرگەیێن قەهرەمانێن کوردستانێ، شنگال ژ دەستێ تیرۆریستێن داعشێ هاتە ئازاد کرن.
خوشک و برایێن ئێزیدی، د دیرۆکا کەڤن و نوودا و ل درێژاهییا ساڵێن دەربازبوویی، ب مخابنیڤە، گەلەک ئێش و دەردەسەری دیتینە، نها ژی ب سەدەما خۆسەپاندنا گرووپێن چەکدار، شنگال تا نها ناوچەیەکا نە تەنایە و خەلکێ وێ یێ ئاوارە نەشێن بزڤڕنەڤە. لەوڕا ب ڤێ هەلکەفتێ، داکۆکیێ لسەر بجهئینانا ڕێککەفتنا شنگالێ و ئاساییکرنەڤا رەوشا دەڤەرا شنگالێ و دەرکەفتنا میلیشیا و گروویێن چەکدار یێن ژ یاسایێ دەرکەفتین دکەینەڤە داکۆ دووماهی ب ئێش و ئازارێن ئاوارەیێن شنگالێ بهێت و ب سەر بلندی بزڤڕنەڤە وارگەهێن خۆ.
دڤێ بیرەوەرییا خەمگیندا، دووپات دكەینەڤە، حكومەتا هەرێما كوردستانێ، دێ یا بەردەوام بیت لسەر بزاڤێن خۆ دگەل حکومەتا فیدرال و جڤاکا نێڤ دەولەتی ژ بۆ زڤڕانەڤەیەکا سەربلندییانە یا خوشک و برا یێن ئێزدی بۆ سەر جهـووارێن وان ، پێخەمەت ئاڤەدانکرنەڤا شنگالێ و دەڤەرێن دی یێن ئێزیدییان دا کو خزمەتەکا هەژی بۆ بهێتەکرن و لگۆڕی یاسایا ڕزگاربوویێن ئێزیدی، کۆ جڤاتا نوونەرێن عێراقێ پەسەند کری، قەرەبوویا کەسوکارێن قوربانییان بهێتەکرن. د هەمان دەمدا حکومەتا هەرێما کوردستانێ، لگەل تیما ڤەکۆلینا نێڤدەولەتی یا تا‌وانێن داعشێ (یونیتاد) د هاریکاری و هەماهەنگییەکا بەردەوام دایە ژ بۆ دادگاییکرنا تاوانبارێن داعشێ و ئەرشیڤکرنا تا‌وانێن وان و پتر ب دونیایێ ناساندنا جێنۆسایدا خوشک و برایێن ئێزیدی.
هزاران سڵاڤ ل گیانێ پاقژێ شەهیدێن جینۆسایدا شنگالێ و تەڤایا شەهیدێن کوردستانێ.
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستان
3ێ تەباخا 2022