ئه‌ردۆغان بۆ كامیرۆن: به‌رگه‌ی سێ رۆژت نه‌گرت
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا ده‌یڤید كامیرۆن ده‌داته‌وه و پێی ده‌ڵێت به‌رگه‌ی سێ رۆژت نه‌گرت.
ئه‌رۆدۆغان له كۆمبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پیشه‌سازان و خاوه‌نكارانی توركیا ره‌خنه له شێواز و هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر توركیا گرت، بتایبه‌تی پرۆسه‌ی ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا و پیداگری له‌سه‌ر راستگۆ نه‌بوونی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر ئه‌نقه‌ره كرد و رایگه‌یاند توركیا گرنگی به‌م پرسه دا و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خسته‌گه‌ڕ، به‌لام لایه‌نی به‌رامبه‌ر جێگه‌مانی نه‌كردوه.
هه‌روه‌ها ره‌خنه له لێدوانێكی كامیرۆن سه‌باره‌ت به ئه‌ندامه‌تی توركیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا گرت و رایگه‌یاند: "چی گوت؟ تا ساڵی 3000 توركیا نابێته ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ئێستا چی روویدا؟ سه‌یری بكه‌ن، به‌رگه‌ی سێ رۆژی نه‌گرت."
ئه‌ردۆغان پێشوازی له ئه‌نجامی ریفراندۆمی به‌ریتانیا كرد و رایگه‌یاند پێویسته رێز له ئیراده‌ی میللی بگرێت و داوای به خێربوونی بۆ خه‌ڵكی به‌ریتانیا كرد.