چین هاوردەی 2000 بەرهەمی تایوانی بەهۆی سەردانی پیلۆسی هەڵپەسارد

ئه‌مه‌ریكا و چین
ئه‌مه‌ریكا و چین

K24 - هەولێر:

بەهۆی سەردانی نانسی پیلۆسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بۆ تایوان، چین هەناردەی لمی سروشتی بۆ وڵاتەکە راگرت.

هەروەها گومرگی چین هاوردەی 2000 کەرەستەی خۆراکی لە کۆی 3200 کەرەستەی خۆراکی راگرت.

چین 35 جۆر کەرەستەی خۆراکی لە تایوان هاوردەدەکات، لە دیارترینیان، ماسی و خواردنە دەریاییەکان و رۆنی چێشتلێنان و مزرەمەنییەکان و بسکویت.

فەرمانگەی گومرگەکانی چین لە ماڵپەری فەرمی خۆی، هاوردەی کۆمپانیا تایوانییەکانی راگرت و رایگەیاند، بە گوێرەی رێوشوێنی نوێ شکستیان هێناوە لە تۆمارکردنیان.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ساڵی 2020 تایوان 5.7 ملیۆن تۆن لمی هاوردەکردووە، کە سەدا 90 لە چینەوە هاوردەکراوە.