رێنماییه‌كانی خۆپارێزی له نزیك كه‌عبه‌ی پیرۆز هه‌ڵگیران
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئاشكرایكرد، سعوودیه ته‌واوی رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له ده‌وروبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز هه‌ڵگرت.
ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 3ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ته‌واوی ئه‌و رێنماییانه‌ی تایبه‌ت به خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ده‌وروبه‌ری كه‌عبه‌ی پیرۆز هه‌ڵگیران، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر (به‌رده ره‌شه‌كه)، كه له چوارچێوه‌ی رێنمایی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا جێگیر كرابوون.
پێشتریش ده‌سته‌ی حه‌ج و عومره‌ی عێراق ئاشكرایكردبوو، دوای كۆتایی هاتنی مه‌راسیمی حه‌ج، وه‌رزی عومره ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
داواشی له كۆمپانیاكانی تایبه‌ت به عومره كرد، ئاماده‌كارییه‌كان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌ن و باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی عومره‌كاران بكه‌ن.