مێسی: هه‌میشه قسه‌یه‌كی نێیمار زۆر شه‌رمه‌زارم ده‌كات
لیۆنێل مێسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا و كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، له گفتووگۆیه‌كدا كه له ماڵپه‌ری سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا بڵاو بۆته‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه زۆر به نێیمار سه‌رسامه و ده‌شڵێت: جامی جیهانی بۆ من زۆر له باڵۆن دۆر به نرختره.
لیۆنێل مێسی له ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه كاتێك نێیمار ده‌ڵێت هانده‌ری تۆم مێسێ زۆر شه‌رمه‌زار ده‌بم، ده‌شڵێت: كاتێك نێیمار له سانتۆسیش بوو ده‌مناسی، به كه‌سایه‌تی ئه‌ویش سه‌رسامم، ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌كی خۆش و گاڵته‌ئامێزی هه‌یه.
مێسی له میانه‌ی گفتووگۆیه‌كه‌دا به كورتی به‌م شێوه‌یه وڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌داته‌وه.
* ماڕادۆنا یان مێسی؟
ـ لیۆ به پێكه‌نینه‌وه: ماڕادۆنا
* جامی جیهانی یان باڵۆن دۆر؟
ـ جامي جيهانى
* ئه‌گه‌ر نێیمار له پێكهاته‌ی ئارجێنتینا با؟
ـ نێیمار له هه‌ر شوێنێك بێت خاوه‌نی پێگه و هێز و توانایه خۆیه‌تی و یاریزانێكی بێ هاوتایه و خۆزگه‌م ده‌خواست له پاڵ ئه‌و له وڵاته‌كه‌شم یاریم كردبا.
* جوانترین گۆڵت؟
ـ هه‌موو گۆڵه‌كانم له سات و كاتی گرینگ تۆمار كراون، به‌ڵام ئه‌م گۆڵه‌ی كه له فیناڵی چامپیۆنز لیگی 2009 له یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدم تۆمار كرد به جوانترین و گرینگ‌ترین گۆڵی وه‌رزشیم ده‌زانم.
* نێیمار یان رۆناڵدۆینهۆ؟
ـ لیۆ به پێكه‌نینه‌وه، بڕیاردان زۆر قورسه، خۆشبه‌ختم كه له پاڵ هه‌ردووكیان یاریم كردووه و ناتوانم یه‌كێكیان هه‌ڵبژێرم.