مالیكی داوا ده‌كات رێز له داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان بگیرێت
K24 – هه‌ولێر:
نووری مالیكی داوا ده‌كات رێز له داموده‌زگا ده‌ستوورییه‌كان بگیرێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، گفتوگۆ جدییه‌كان، كه به هیواین كۆتایی به ناكۆكییه‌كان بهێنێت و كاروباره‌كان بخه‌نه‌وه سه‌ر رێڕه‌وی راست، له‌وه ده‌ستپێده‌كات بۆ ده‌ستوور و رێزگرتن له داموده‌زگانی بگه‌ڕێینه‌وه.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، ئه‌مشه‌و په‌یامێكی ئاراسته‌ی مانگرتووانی ره‌وته‌كه‌ی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، تێیدا رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ی ئێستا رووده‌دات، ململانێیه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و تا ئێستا بڕیارم نه‌داوه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بكه‌ین.
سه‌در گوتی: "ئێمه دژی هیچ كه‌س و لایه‌نێك نین، ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ئێمه بكوژن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له تۆماره ده‌نگییه‌كان هاتووه، ئێمه له خۆشه‌ویستی نیشتمان و گه‌له‌وه داوای هیدایه‌تیان بۆ ده‌كه‌ین". وه‌ك ئاماژه به تۆماره ده‌نگییه‌كانی نووری مالیكی.