به‌رهه‌م ساڵح و مسته‌فا كازمی هۆشداری ده‌ده‌ن

ساڵح و كازمی كۆبوونه‌وه‌
ساڵح و كازمی كۆبوونه‌وه‌

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک کۆماری عێراق  و سەرۆک وەزیرانی ئه‌م وڵاته‌، پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان تاوتوێكرد.

سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه‌ 3ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، راگه‌یه‌ندراوێكی  بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆككۆمار و مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیران، گفتوگۆیان له‌باره‌ی بارودۆخی گشتی، پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی ئەم دواییەی عێراق كرد.

جەختکرایەوە سه‌ر پێویستی پاراستنی ئاسایش، ئارامی، هێوركردنەوەی دۆخەکە، گەیشتن بە دیالۆگ، گفتوگۆی جددی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکە.

گرنگی دەستەبەرکردنی سازان، یەكدەنگی و یەکڕیزی نیشتمانی، دووپاتکرایەوە.

هۆشداریاندا له‌باره‌ی پتەوکردنی نێوماڵی ناوخۆیی و بەرگرتن لەوانەی دەیانەوێت سوود لە ناكۆكییە ناوخۆییەكان وه‌ربگرن و پەلاماری وڵات بدەن.