یه‌كێتی و گۆڕان ده‌گه‌ڕێنه‌وه به‌غدا
K24 – هه‌ولێر:
شاندێكی یه‌كێتی و گۆڕان ده‌چنه به‌غدا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی له عێراق كۆده‌بنه‌وه.
بڕیاره ئه‌مڕۆ شاندێكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌و دوو حزبه كه وه‌ك دوو هاوپه‌یمان كار ده‌كه‌ن له ئیستادا، بچنه‌وه شاری به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقیدا كۆببنه‌وه.
سه‌ردانی ئه‌و شانده هاوبه‌شه‌ی فراكسیۆنه‌كانی گۆڕان و یه‌كێتی، له چوارچێوه‌ی ئه‌و سه‌ردان و پێكهێنانی ئه‌و شانده هاوبه‌شانه‌دایه، كه له‌پاش ڕێككه‌وتننامه‌كه‌ی نیوانیان له 17 ی ئایاری 2016 وه به هاوبه‌شی ده‌ستیان به سه‌ردان و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی هه‌ریم كردووه و ئه‌م شانده‌ش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ده‌چێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان و سه‌رۆك وه‌زیران كۆده‌بنه‌وه.
به‌شێك له بڕگه و به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنی سیاسی نێوان ئه‌و دوو حزبه په‌یوه‌ندی به پرس و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ئه‌و شانده هاوبه‌شه ده‌چنه به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی وورده‌كاری ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان باس بكه‌ن.
ڕێككه‌وتنی نێوان گۆڕان و یه‌كیتی له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن لایه‌نه سیاسیییه‌كانی عێراقه‌وه پشتیوانی و ده‌ستخۆشی لێكرا، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاساوه،چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستاش له‌كاتی سه‌ردانی پارێزگاری سلیمانی و شاندێكی یاوه‌ریدا بۆ به‌غدا، له‌گه‌ڵ نوری مالیكی‌دا كۆبونه‌وه و ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان بۆ مالیكی شیكردبووه‌وه.