جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنەکانین
K24 – هەولێر
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند کە چاوەڕێی هەڵوێست و دانوستانی نێوان لایەنە سیاسییەکانی عێراقن و گوتی: تا ئەوان رێکنەکەون، ناتواندرێ هیچ بکرێت.
شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، لە بارەی دۆخی سیاسیی ئێستای عێراق و داواکاریی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بە کوردستان٢٤ی گوت: چاوەڕێی هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکان و رێککەوتنیان دەکەین. تا ئەو کات ناتواندرێ هیچ بکرێت.
رۆژی سێی ئاب، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، لە گوتارێکی ڤیدیۆییدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.
سەدر لە گوتارەکەیدا گوتی: له رێگهی پرۆسهیهكی دیموكراتی ئاشتیخوازانهی شۆڕشگێڕانهوه داوای چاكسازی دهكهین، ئهمهش دوای ههڵوهشاندنهوهی ئهنجوومهنی نوێنهرانی ئێستا و بهڕێوهچوونی ههڵبژاردنی پێشوهخته.
زۆربەی سەرکردە سیاسییەکانی عێراق و تەنانەت بەشیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی، پشتگیریان لەو داوایەی موقتەدا سەدر کردووە.
جەعفەر ئیمینکی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ئەمدواییەی عێراق و داواکارییەکان بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، رایگەیاند کە "هەڵسەنگاندن بۆ دۆخ و هەڵوێستمان دەکەین".
جەعفەر ئیمینکی، لە کاتی بەرێوەچوونی چواردەیەمین کۆنفڕانسی بنکەی رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی لالش، بۆ کوردستان٢٤ قسەی کرد و گوتی: وێنەی روونی عێراقمان لێ دیار نییە. ئێمە پێمان باش بوو حکومەت پێکبێت، بەڵام ئێستا دۆخەکە گۆڕاوە و هەڵسەنگاندان بۆ هەڵوێستمان دەکەین.