راستی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ و سەدام حوسێن

دۆناڵد ترەمپ و سەدام حوسێن
دۆناڵد ترەمپ و سەدام حوسێن

K24 - هەولێر:

بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی پەیوەندیکردنی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا بە سەدام حوسێن، سەرۆکی پێشووتری عێراق گومانی ئەوە دەورووژێنێت، ژمارەیەك سەرکردەی کوژراوی وەك هیتلەر و کێنێدی، هێشتا زیندوون و شاراوەن.

لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دۆناڵد ترەمپ دەردەکەوێت و دواتر دەنگێكی هاوشێوەی سەدام حوسێن دێت کە دەڵێت: "پەیامی من بۆ گەلی عێراقی بەشەرەف، من دەگەڕێمەوە عێراق بۆ لێپرسینەوە لەو کەسانەی ستەمییان لە ئێمە و عێراقییەکان کردوە".

گرتە ڤیدیۆییەکەش لەژێر ناونیشانی "سەدام حوسێن لە ژیاندایە، پەیوەندیەکی تەلەفونی لە نێوان ترەمپ و سەدام حوسێن لە 2022." بڵاوکراوەتەوە.

بەڵام دواتر ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند، ئەو ڤیدیۆیە هیچ راستییەکی تێدا نییە و دروستکراوە، بەو پێیەی گرتە ڤیدیۆیەکە تەواو هاوشێوەی ڤیدیۆیەکی دیکەیە، کە لە مانگی ئابی 2018 لە میدیا رۆژئاواییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا ترەمپ لە هەمان شوێندا بە تەلەفون لەگەڵ ئینڕیکی پێنا نیتۆ، سەرۆکی پێشووی مەکسیک قسە دەکات.