فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ گواستنهوهی ئهم 2 یاریزانه له گفتووگۆدایه
ریال مەدرید دوو یاریزانی لاوی وەکو شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان دەست نیشانکردووە.
رادیۆی ئۆندا سیرۆی ئیسپانی زانیاری دەستکەوتووە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا، دوو یاریزانی لاویان وەکو شوێنگرەوەی کەریم بێنزێما هێرشبەری فەرەنسی یانەکەیان بۆ هاوینی داهاتوو دەست نیشانکردووە و لە ئێستاوە هەوڵەکانیان بۆ رازیکردنی یانەکانیان دەست پێکردووە، ئەوانیش بێنجامین سێسکۆ هێرشبەری سلۆڤینی یانەی رێدبول سالزبورگی نەمساییه، تهمهنی 19 ساڵه، لهگهڵ تیپی یهكهمی یانهكهی له كۆی 39 یاری، 12 گۆڵ و 8 ئاسیستی كردووه.
یاریزانهكهی دیكه ئەمین گوێری هێرشبەری یانەی نیسی فەرەنسایە، تهمهنی 22 ساڵه لهگهڵ یانهكهی له كۆی 84 یاری، 28 گۆڵ و 18 ئاسیستی كردووه.
سەرچاوەکە هێمای بۆ ئەوەش کردووە، سەرەڕای ئەوەی هەردوو یاریزانەکە گرێبەستیان لەگەڵ یانەکانیان هەیە، بەڵام شاهانەکان ئامادەن هاوینی داهاتوو مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکانیان خەرج بکات.
له لایهكی دیكهیشهوه، رۆژنامهی ماركا ئاماژهی بۆ ئهوه كردووه، ریال مهدرید بۆرخا مایۆرالی فرۆشت، دهیهوێت ماریانۆ دیازیش بهڕێ بكات، له جیاتیان هێرشبهری دیكهی لاو بۆ شوێنگرهوهی بێنزێما بگوازێتهوه.