له كۆبوونهوهی سهرۆك بارزانی و بافڵ تاڵهبانی ئهم بڕیاره درا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ پێنجشەممە رێکەوتی 4ـی8ـی 2022 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یهکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:
کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی، کە رووبەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.