سه‌در: عێراق پایته‌ختی شیعه‌گه‌رێتییه و پێویسته ئه‌وانی دیكه بۆی بگه‌ڕێنه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، په‌یامێكی له باره‌ی یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه: یه‌كڕیزی ناو ماڵی شیعه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای روون و به گوێره‌ی شه‌ریعه‌ت و خۆشه‌ویستی نیشتمان و بێزراندنی شوێنكه‌وته‌یی و چاكسازی راسته‌قینه و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران بێت.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: عێراق پایته‌ختی یه‌كه‌می شیعه‌گه‌رێتییه و ئه‌مه‌ش مانای وایه پێویسته ئه‌وانی دیكه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق، نه‌ك عێراق ببێته پاشكۆی ئه‌وانی دیكه.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در ستایشی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و رایگه‌یاندووه، حه‌شد له بنه‌ماڵه‌ی سه‌در نزیكتره و زۆرتر پابه‌ندن به ته‌قلیدكردنی هه‌ردوو شه‌هیدی ئالی سه‌در.