باوكی نێیمار: هه‌رگیز كوڕه‌كه‌م درێسی ریال مه‌درید نا‌پۆشێت
باوكی نێیمار له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی FOX Sportsـی برازیلی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ده‌رفه‌تی یاریكردنی نێیمار بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید (سفر)ـه، ده‌شڵێت: هه‌رگیز نێیمار درێسی ریال مه‌درید نا‌پۆشێت.
باوكی نێیمار ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه راسته زۆر یانه‌ی گه‌وره خواستی كڕینی نێیماری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه واتای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه گفتووگۆیان له‌گه‌ڵ ئه‌م یانانه كردبێت.
باوكی نێیمار كه به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كوڕكه‌شیه‌تی، ده‌شڵێت: كوڕه‌كه‌م ئێستا په‌یوه‌ته به یانه‌ی بارسێلۆنا و زۆریش حه‌زی له مانه‌وه‌یه له‌م یانه‌یه و گرێبه‌سته‌كه‌شی تا 2022 له‌گه‌ڵ بارسا به‌رده‌وام ده‌بێت.
نێیماری ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2013 له یانه‌ی سانتۆسی برازیلییه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی بارسێلۆناوه كردووه، له ماوه‌كانی رابردوو میدیاكان باسیان له رۆیشتنی نێیمار له بارسا ده‌كرد و ناویان به یانه‌كانی پاریس سانجێرمان، مانچێسته‌ر یونایتد و ریال مه‌درید ده‌به‌سته‌وه.