عامری و پلاسخارت له‌باره‌ی پێشهاته سیاسییه‌كانی عێراق و بۆردوومانه‌كانی توركیا كۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و جێنین هێنس پلاسخارت نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌باره‌ی پێشهاته سیاسی و چاره‌سه‌ركردنی دۆخی چه‌قبه‌ستووی ئه‌م وڵاته، كۆبوونه‌وه.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی هادی عامری، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌باره‌ی دواین پێشهات و رێگه‌كانی كرانه‌وه‌ی چه‌قبه‌ستوویی سیاسی، پێویستی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان، به پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عێراق كۆبوونه‌وه.
هه‌روه‌ها تاوتوێی پێشێلكارییه‌كان و تۆپبارانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانیان كرد.
پلاسخارت جه‌ختیكرده‌وه سه‌ر سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی هاوبه‌ش كه هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ری كۆك بن.