چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی: مانه‌وه‌ی كازمی ره‌تده‌كه‌ینه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتیی "كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا"ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، "ئه‌بو ئالا ئه‌لوه‌لائی" رایگه‌یاند، له گرنگترین بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌یه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌ی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران قبووڵ ناكرێت.
ئه‌لوه‌لائی، له تویتێكدا ئه‌وه‌شی نووسیوه: " ئێمه پێشتر وتمان و ئێستاش دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، له ژێر هه‌ر پاساو و ره‌وشێكدا بێت، واده‌ی كازمی درێژ ناكرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ستایشی "ئازایی" به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه رێگه بده‌ن جارێكی دیكه كازمی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بمێنێته‌وه".
به گوێره‌ی زانیاری دزه‌پێكراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بڕیار دراوه هادی عامری، وه‌ك دانووستانكاری چوارچێوه‌كه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ستنیشان بكرێت.