مالیكی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نووری مالیكی سه‌ركرده له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی و ئه‌مینداری گشتی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی عێراق، جه‌خت له میكانیزمه‌كانی ده‌ستوور و یاسا ده‌كاته‌وه.
له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: دووباره جه‌خت له پابه‌ندبوون به میكانیزمه‌كانی ده‌ستوور و یاسا ده‌كه‌ینه‌وه، كه تاكه بژارده‌ی پاراستنی عێراقه له‌كاتی كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كاندا".
مالیكی هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: "ئه‌م كێشانه زیانی زۆری به هاووڵاتیانی عێراقی گه‌یاندووه".
ده‌شڵێت: "بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌بێت پشت به ده‌ستوور و كۆده‌نگی نیشتمانی ببه‌ستین، كه هۆكارێكه بۆ یه‌كده‌نگی و رێگری ساخته‌كاری له‌هه‌ڵبژاردندا، كه به‌هۆیه‌وه كاریگه‌ری خراپی دروستكردووه".
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له وه‌ڵامی په‌یامه‌كه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دردا، ئه‌مڕۆ كۆبووه‌وه و رایگه‌یاند، پشتیوانی هه‌ر رێگه‌یه‌كی ده‌ستووری ده‌كه‌ین بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسییه‌كان و به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی رایشیگه‌یاندووه، ئێمه پشتیوانی رێگه‌ی ده‌ستووری ده‌كه‌ین به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختیشه‌وه، به‌ڵام به مه‌رجێك ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له دوای كۆده‌نگی نیشتمانی بێت و كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام بۆ به‌ڕێوه‌چوونی بێته كایه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، هاتووه: پێویسته پێش هه‌موو شتێك رێز له دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كان بگیرێت و كاركردنیان په‌ك نه‌خرێت و هه‌موومان له ژێر چه‌تری یاسا و ده‌ستوور و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل بێت.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌مینداری گشتیی "كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا"ی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی، "ئه‌بو ئالا ئه‌لوه‌لائی" رایگه‌یاند، له گرنگترین بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌وه‌یه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك واده‌ی مانه‌وه‌ی مسته‌فا كازمی له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیران قبووڵ ناكرێت.
ئه‌لوه‌لائی، له تویتێكدا ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ئێمه پێشتر وتمان و ئێستاش دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، له ژێر هه‌ر پاساو و ره‌وشێكدا بێت، واده‌ی كازمی درێژ ناكرێته‌وه".
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی ستایشی "ئازایی" به‌رپرسانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كردووه، كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا ره‌تیانكردووه‌ته‌وه رێگه بده‌ن جارێكی دیكه كازمی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بمێنێته‌وه".
به گوێره‌ی زانیاری دزه‌پێكراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی، بڕیار دراوه هادی عامری، وه‌ك دانووستانكاری چوارچێوه‌كه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ده‌ستنیشان بكرێت.