"كه‌نه‌دا مه‌شق به‌ ده‌ هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی ده‌كات"

"له‌ 12ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ یه‌كه‌مین كاروانی راهێنه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌نه‌ به‌ریتانیا"
كه‌نه‌دا مه‌شق به‌ ده‌ هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی ده‌كات
كه‌نه‌دا مه‌شق به‌ ده‌ هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌كاری بۆ  مه‌شقپێكردنی ده‌ هه‌زار سه‌ربازی ئۆكرانی له‌نێو خاكی به‌ریتانیادا ده‌كات.

ئه‌نیتا ئاناند، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێكردن و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سوپای ئۆكرانیا، كه‌نه‌دا  225 راهێنه‌ری سه‌ربازی ره‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتی: "له‌ 12ـی ئه‌م مانگه‌وه‌ یه‌كه‌مین كاروانی راهێنه‌ره‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌گه‌نه‌ به‌ریتانیا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كه‌ راهێنه‌رانیان له‌ هۆڵه‌ندا و نیوزله‌نداش خه‌ریكن مه‌شق به‌ ئۆكرانییه‌كان ده‌كه‌ن.

روونیكرده‌وه‌، له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی (UNIFER) كه‌ له‌ 2015ـه‌وه‌ رێكه‌وتن له‌ نێوان ئۆكرانیا و كه‌نه‌دا له‌ بواری سه‌ربازیدا كراوه‌، تا ئێستا مه‌شق به‌ 33 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌م وڵاته‌ كراوه‌، پرۆگرامه‌كه‌ له‌ ده‌ستپێكی شه‌ڕی ئۆكرانیا و رووسیا وه‌ستا.

له‌باره‌ی شێوازی ورده‌كاری مه‌شقه‌كه‌، وه‌زیری به‌رگری كه‌نه‌دا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، به‌رنامه‌ی مه‌شقه‌كه‌ پێك دێت له‌ چۆنییه‌تی گواستنه‌وه‌ی چه‌ك، و فریاگوزارییه‌ خێراكان له‌ مه‌یدانی شه‌ڕ و ته‌كنیكی شه‌ڕی تاكه‌كه‌سی له‌ به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌".