سه‌رۆكی تایوان داوایه‌ك ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
سەرۆکی تایوان مانۆرە سەربازییەکی چین بە کردەوەیەکی نابەرپرسانە وەسف دەکات و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئه‌م وڵاته، پشتیوانیان لێ بکەن.
سای ئینگ وێن، سەرۆکی تایوان له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، ئەوان بەدوای هەڵگیرساندنی جەنگ نین و بەرگری لە دیموکراسی و ئازادیی خۆیان دەکەن.
هه‌روه‌ها گوتی: "چین مانۆڕی سەربازی بە چەکی راستەقینە لەدەوروبەری تایوان دەستپێکردووه، ئەمجۆرە هەڕەشە سەربازییە بەردەوامانه کە بە ئەنقەست بەهێزترکراوە، بەتایبەتیش هاوێشتنی موشەک بۆ هەندێک رێڕەوی هەرە قەرەباڵغی هاتوچۆ لە جیهاندا، کارێکی نابەرپرسانەیە".
تكای لە چین كرد، به‌دروستی رەفتار بکات و دان بە خۆیدابگرێت.
سای ئینگ وێن گوتیشی: "ئێمە نە بەدوای ئاڵۆزترکردنی ناکۆکییەکانین، نە دەمانەوێت جەنگ هەڵبگیرسێنین، بەڵام بە دڵنییاییەوە بەرگری لە سەروەریی نەتەوەتیی خۆمان و ئاسایشمان دەکەین".
داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كرد، پشتیوانی لە تایوانی دیموکرات بکەن و یەکبگرن بۆ راگرتنی ئەمجۆرە کردەوە سەربازییە نادروست و تاکڕەوانە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا، نانسی پیلۆسی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، كه ئه‌مڕۆ له تۆكیۆ رێكیخست رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به چین نادات، تایوان داببڕێت.
له سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانی تایوانی كرد، ئه‌و هه‌نگاوه، تووڕه‌یی چینی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
تایوان 23 ملیۆن دانیشتووی هه‌یه و ده‌سه‌ڵاتێكی خۆبه‌ڕێوبه‌ری هه‌یه و چین رای وایه، تایوان به‌شێكی دانه‌بڕاوه له خاكی نیشتمانی دایك.