رووسیا و ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی گیراوه‌كانیان گفتوگۆ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس له زاری ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاویكرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی به‌دواداچوون بۆ پێشنیازه‌كه‌ی مۆسكۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌ی یاریزانه‌كه‌ی تۆپی باسكه ده‌كات، كه به‌هۆی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه له‌لایه‌ن رووسیاوه ده‌ستگیركراوه.
بلینكن له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی له كه‌مبۆدیاوه ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 5ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) گوتی: "ئاماده‌ین به‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ رووسیا ئاڵوگۆڕ بكه‌ین".
دادگایەکی رووسی سزای نۆ ساڵ زیندانیی بەسەر بریتنی گراینەر یاریزانی باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه بەھۆی ھەڵگرتنی ماددەی ھۆشبەر، سەپاند.
دۆسیەکەی گراینەر کە لە مانگی شوباتدا بەهۆی هه‌ڵگرتنی ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا، لە دادگای خیمکیه لە مۆسکۆ.
دادگا گەیشتە ئەو بڕیارەی کە گراینەر ماددەی ھۆشبەری بەشێوەیەک کە پێشێلی یاسا دەکات پێبووە، بەوھۆیەشەوە ماوەی نۆ ساڵ زیندانیی و پێبژاردنی بە بڕی یەک ملیۆن رۆبڵ (نزیکەی 16 ھەزار دۆلار) بەسەر یاریزانە ئەمریکییەکەدا سەپاند.