وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیار له‌سه‌ر بابه‌ته‌ ته‌رككراوه‌كان ده‌دات

به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌ كه‌ركووك: چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنە وەزاریەکە دەبین
تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان.. ئه‌رشیڤ
تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان.. ئه‌رشیڤ

K24 - كه‌ركووك:

به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له‌ پارێزگای كه‌ركووك، له‌باره‌ی هاتنەوەی بابەتی تەرککراو، دڵنیایی ده‌داته‌ قوتابیان سنووری ئه‌و پارێزگایه و رایگه‌یاند، وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی بڕیاریدا لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنێت.

شێرزاد رەشید كاكە، بەڕێوەبەری خوێندنی كوردی لە كەركووك، په‌یامێك ئاراسته‌ی قوتابیان و خوێندکارانی پۆلی 12ـی ئامادەیی زانستی (خوێندنی کوردی) ده‌كات، له‌ په‌یامه‌كه‌دا هاتووه‌: بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هاتنەوەی بابەتی تەرککراو (محذوفات) لە پرسیارەکانی وانەی کیمیا لە تاقیکردنەوەکانی وەزاری شەشەمی ئامادەیی بەشی زانستی/ أحيائى، وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی بڕیاریدا لیژنەیەکی وەزاری پێکبهێنرێت و سەردانی شاری کەرکووک بکات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، لیژنە وەزاریەکە نوێنەری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی تێدایە و چاوەڕوانی ئەنجامی لێکۆڵینەوەی لیژنە وەزاریەکە دەبن.