بە وێنە.. ئۆتۆمبێلێک بە رووداوی هاتووچۆ ئاگری گرت

K24 - رانیە:
لەسەر رێگای خێرای (رانیە - دوکان) و نزیک گوندی قەمتەران، ئۆتۆمبێلێك دوای رووداوێکی ھاتووچۆ ئاگری گرت و بە گوێرەی زانیارییەکان، شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و بە تەواوی سوتاوە.
ئەمڕۆ 5ـی ئابی 2022، نەقیب علی عەبدوڵڵا، گوتەبێژی ھاتوچۆی راپەرین بە کوردستان24ـی راگەیاند، سەرەتا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و دواتر ئۆتۆمبێلەکە وەرگەڕاوە پاشان ئاگری گرتووە .
بەگوێرەی زانیاریەکانی کوردستان24، شۆفێرەکە هاوسەر و منداڵەکانی لەگەڵ بووە و توانراوە دەرباز بکرێن بەڵام پێش ئەوەی شۆفێرەکە دەرباز بکرێ ئۆتۆمبێلەکە ئاگری گرتووە و شۆفێرەکە لەناویدا سوتاوە.
.jpeg)