راوێژکاری سەدر: چەند رۆژێکی کەم بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانمان ماوه
K24 - هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌منی و سه‌ربازیی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در روو له خۆپیشانده‌رانی ره‌وته‌كه‌یان له ته‌لاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دووپاتیكرده‌وه، ته‌نیا چه‌ند رۆژێكی كه‌م ماوه بۆ جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانتان.
ئه‌بو دوعا عیسه‌وی، راوێژكاری ئه‌منی و سه‌ربازیی موقته‌دا سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بۆ خۆپیشانده‌رانی ره‌وته‌كه‌ی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نووسیویه‌تی: سوپاس عاشوورای ویژدان، سوپاس بۆ ده‌نگی ماف و ئازادی ئێوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، له نزا و په‌رستشتان له‌ژێر گه‌رمای توندی هاوین سه‌ركه‌وتوو بوون و ئیراده‌ی خۆتان سه‌پاند و پابه‌ندی خۆتان به سه‌ركرده چاكخوازه‌كه‌تان سه‌لماند.
راوێژكاره‌كه ئه‌منی و سه‌ربازیییه‌كه‌ی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در بۆ خۆپیشانده‌ران دووپاتیكرده‌وه، ئێوه بوونه وێنه‌یه‌كی جوانی زیندووتان له لاپه‌ڕه‌كانی له مێژووی عێراق زیادكرد و ته‌نیا چه‌ند رۆژێك ماون داواكارییه‌كانتان جێبه‌جێ بكرێن و ئارامگرتنێكی جوانتان نیشاندا.
ماوه‌ی 7 رۆژه لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ماونه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواكاری رێبه‌ری ره‌وته‌كه‌یان له په‌رله‌مانی عێراق مانیانگرتووه و چاوه‌ڕێی جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانیانن، كه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان و دووباره هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له داواكارییه‌كانیان.