بەڕێوەبەری گشتی نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی دەستبەکاربوو
K24 - سلێمانی:
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له راگهیهندراوێكدا ئاشكرای كرد، هەندرێن هیوا موفتی، لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەوەکالەت دەستبەکاربوو.
له راگهیهندراوهكهی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی هاتووه: ھەندرێن ھیوا موفتی، لەدایکبووی ساڵی (١٩٦٥)ـە و لە بنەماڵەی (موفتی گەورە)ی دێرین و ناوداری شاری سلێمانییە و برازای (کەمال موفتی)یە.
ئاماژه بهوهش كراوه، بهڕێوهبهری نوێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمان ھەڵگری 3 بڕوانامەی بەکالۆریوسە، كه بەکالۆریوس وهرگێڕانی زمانی ئینگلیزی، زانستی فڕۆکەوانی (فڕۆکەوان) و لە زانستی سەربازی ههیه.
به گوێرهی راگهیندراوهكه، ههندرێن موفتی ماوەی (٨) ساڵە پلەی وەزیفی جێگری بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەیە و لە سەرەتایی کردنەوەی فڕۆکەخانەوە بەڕێوەبەری چالاکی زەمینی فڕۆکەخانەیە.
ئاشكراكراوه، له چەندین خول بهشداریكردووه و چەند بڕوانامەی گرنگی لە بوارەکانی پلان و بەڕێوەبردنی فڕۆکەخانەکان لە زانکۆی کراند فێلد لە ووڵاتی بەریتانیا، باڵانسی فڕۆکە لە ئاسماندا لە رێکخراوی فڕینی شارستانی نێودەوڵەتی (IATA) لە وڵاتی ئوردن و خولی تایبەتی سەرچاوەی مرۆریی لە فڕۆکەخانەکان لە كۆلیژی شازاده نوور بۆ فڕۆكهوانی له ئوردن بهدەست ھێناوە.