ھێزی پێشمەرگە چەند داواكراوێكی سەر بە داعش دەستگیر دەكەن

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیان لە ناوچەی گەرمیان ئەنجامدا

- K24 گەرمیان

لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ سەر گوندەکانی سنووری ھەر یەك لە شارەدێی گوڵاڵە و قەرەتەپە و دەریاچەی حەمرین، چەند گومانلێکراو و داواکارێکی سەر بە داعش دەستگیرکران، ئەم ئۆپەراسیۆنە لەکاتێکدایە ماوەیەکە گرووپێکی چەکدارانی داعش لە سنووری شارۆچکەی حەویجەوە گەڕاونەتەوە بۆ سنووری قەرەتەپە و گوڵاڵە.