سێ پارێزگای عێراق بێ کارەبا دەبن
K24 - هەولێر
بەهۆی تەقینەوەی وێستگەیەکی کارەبا لە شاری بەسرە، کارەبای سێ پارێزگای باشووری عێراق پچڕا.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق رایگەیاند: به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما یەکەیەکی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له به‌سره ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌هۆیه‌وه ته‌زووی كاره‌با لە تەواوی پارێزگاكانی به‌سره، زیقار و میسان پچڕاوه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، راشیگەیاند: تیمه‌كان له هه‌وڵدان بۆ گۆڕین و دووباره به‌كارخستنه‌وه‌ی وێستگەکە.
ئه‌حمه‌د مو‌سا، ئه‌و ده‌نگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس له روودانی ته‌قاندنەوه‌ی وێستگه‌ی گازی به‌سره ده‌كه‌ن.
لەم چەند رۆژەدا شەپۆلێکی گەرما عێراقی گرتەوە، لە هەندێک پارێزگا پلەی گەرما بۆ سەرووی 50 پلەی سیلیزی بەرز بووەوە، لە چەند پارێزگایەکیش بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەوامی فەرمانگە حکومییەکان راگیرا.