بزووتنەوەی حەماس داوای راگرتنی هێرشەکانی سەر غەززە دەکات
"میسر داوای لە ئیسرائیل کردووە بەزووترین کات هێرشەکانی سەر غەززە بوەستێنێت"
K24 - ههولێر:
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس لە میانی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن عەبدولرەحمان ئال سانی، وەزیری دەرەوەی قەتەر باسی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل هەنییە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە، پێویستە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە رابگیرێت و رایگەیاندووە: "ئەو تاوانانەی دژبە فەڵەستینییەکانی کەرتی غەززە ئەنجام دەدرێن، ئاماژەی ئەو نیازە پەلاماردەرانانەی ئیسرائیلن، کە بە کۆمەڵێک پاساوی بێبنەما، پەردەپۆش کراون".
لە لایەکی دیکەشەوە وەزارەتی دەرەوەی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە هەوڵی چڕ دەدرێت بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی و وەستاندنی خوێنڕێژشتن لە کەرتی غەززە.
به گوێرهی ئاژانسی ئهنادۆڵ، پێشتریش دەزگاکانی راگەیاندنی میسر هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردبووەوە، کە قاهیرە داوای لە تەل ئەبیب کردووە بەزووترین کات هێرشەکانی بۆسەر غەززە بوەستێنێت.
دوێنێ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل سێ شوێنی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکە، باڵهخانهیهكی نیشتەجێبوون بووە، لە رۆژئاوای پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەش هێرش كراوهته سهر پێگهیهكی بزووتنهوهی جیهادی ئیسلامی، بهگوێرهی دهسهڵاتدارانی ئیسرائیل له هێرشهكهدا 15 كهس كوژراون، بهڵام وهزارهتی تهندروستی فهلهستین رایگهیاندوو، كه 10 كهس بههۆی هێرشهكانی ئیسرائیلهوه كوژراون، كه منداڵێكی 5 ساڵانیشی تێدایه.