به‌شێك گەڕەکە مێژووییەکانی هەولێر مه‌ترسی داڕمانیان له‌سه‌ره

K24 - هه‌ولێر:
گەرەکی تەعجیل و خانەقا و عارەبان بووه‌تە وێرانەیەک و خانووەکانی داڕماون، ئەو هاووڵاتیانەی پێشتر لەو گەڕەکانە نیشتەجێ بوون، به سیمای گەڕەکەکەیان، كه خەریکە لەناودەچێت، دڵتەنگن، بڕیار بوو دوای قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتیان دەست بە نۆژەن کردنەوەی بکرێت، بەڵام جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکان وەستاون.
گەڕەکی ته‌عجیل، یادگارییە تاڵ و شیرینەکانی سه‌رده‌می منداڵیی کاوەیە، کە لەگەڵ 11 کەسی خێزانەکەی نیو سەدە لەو گەڕەکه ژیاوه، کار و کەسابەتیشیان تا ئێستا هەر لە نزیکی ئەو گەڕەکەیە، ئەو دڵتەنگە بەوەی گەڕەکی تەعجیل و عارەب و خانەقا بەردەوام مه‌ترسیی لەناوچوونی لەسەرە و نۆژەن ناکرێنەوە، هەندێک کەسیش کەلوپەلی خانووەکان دەبەن و دەیفرۆشن.
کاوە مستەفا، دانیشتووی گه‌ڕه‌كی ته‌عجیل بووه، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، له سه‌شته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه له‌و گه‌ڕه‌كه ژیاوم، ئه‌وانه‌ی وه‌كو من له‌م گه‌ڕه‌كه ژیان و بۆ بینینی یادگارییه‌كانی منداڵی دێنه‌وه و ئه‌م دیمه‌نه ده‌بینن، فرمێسك له چاوه‌كانیان ناوه‌ستێت، ئه‌وه‌ی دێت، ته‌نیا خه‌م له دیمه‌نه‌كه ده‌خوات و ده‌ڕوات.
حکومەت قەرەبووی خاوەن خانوو و کرێنشینەکانیشی کرد، بە مەبەستی چۆڵکردن و نۆژەنکردنەوەی گەڕەکەکان، بەڵام چەند ساڵێکە کارەکان راگیراون، تا ئێستاش هەندێک هاووڵاتی تێیدا دەژین و هەندێک شوێنیش کراوە بە کۆگا و گەراجی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل.
هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر گوتی: له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێكراوه، له پارێزگای هه‌ولێر لیژنه‌یه‌كمان هه‌یه، سه‌رپه‌رشتی ئه‌و شوێنانه ده‌كات، له‌دوای درووستبوونی قه‌یرانی دارایی له ساڵی 2014ـه‌وه، كاری لیژنه‌كه سست بووه.
گەڕەکه‌كانی خانەقا و تەعجیل و عارەبان مێژووییەکی گرنگی شاری هەولێرن و هەموو پێکهاتەکانی هەولێر تێیدا ژیاون، به‌تایبه‌تی جووەکان، پارێزگاریکردن لەم گەڕەکانە مێژووی پێکەوەژیانی سەدان ساڵەی ئەم شارە دەپارێزێت، بەڵام تا ئێستا ئەم گەڕەکانە بێ‌ناز ماونەتەوە.