نرخی نەوت لەسەر ئاستی هەفتانە دابەزی

نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 94.92 دۆلار
نەوتی عەمبارکراوی ئەمه‌ریکا نرخی نه‌وتی دابه‌زاند
نەوتی عەمبارکراوی ئەمه‌ریکا نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

K24 - هه‌ولێر:

 سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە دوایین رۆژی مامەڵەکانیدا، بەڵام لەسەر ئاستی هەفتانە دابەزی.

لەسەر ئاستی مامەڵەکاندا، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتووی بەرێژەی سەدا 0.85 بۆ 94.92 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام بە درێژایی هەفتەکە سەدا 8.7ـی نرخەکەی لەدەستدا.

نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.53 بۆ 89.01 دۆلار بەرزبووەوە، بەڵام لەسەر ئاستی هەفتانە بە رێژەی سەدا 9.74 دابەزی.

هەفتەی رابردوو بەهۆی زیادبوونی نەوتی عەمبارکراوی ئەمه‌ریکا و مەترسییەکان بە داکەوتنی ئابووری، نرخی نەوت دابەزی.