باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه

K24 - به‌غدا:
په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، دوای هه‌فته‌یه‌ك له خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی كاندیدكردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئه‌مڕۆ باڵه‌خانه‌كه راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.
رۆژی 25ـی ته‌مموزی 2022، چوارچێوەی هەماهەنگی (محەمەد شیاع سوودانی) بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق كاندیدكرد، به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه 30ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، دژی هه‌نگاوه‌كه‌ی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له شه‌قامی كۆمارییه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وز به‌رێكه‌وتن و به‌ربه‌سته‌كانیان لابرد و دواتر چوونه ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
مسته‌فا كازمی داوای له خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان كرد، ئارامی بپارێزن و دان به خۆیاندا بگرن.
دواتر محەمەد حه‌لبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هەڵپەساردنی دانیشتنەکانی پەرلەمانی به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه راگەیاند.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا، ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كرایه‌وه.