رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی: ئێران وه‌ك هێزێكی ئیقلیمی كاریگه‌ر نامێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
رۆژنامه‌یه‌كی ئیسرائیلی هۆشداری له‌باره‌ی دۆخی سیاسی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه و دەڵێت، ناكۆكییه سیاسییه‌كان له عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئاستی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌بێت.
رۆژنامه‌ی (هارتس)ـی ئیسرائیلی له میانی راپۆرتێكی شرۆڤه‌كاریدا نووسیوویه‌تی: ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناوچه‌كه و ئاستی نێوده‌وڵه‌تی دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئێران ترسی له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی دیكه له عێراقدا هه‌یه، به‌وه‌ی دووباره هاوپه‌یمانه‌كانی له‌م وڵاته بێهێزتر ده‌بن.
رۆژنامەکە روونیكرده‌وه، خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی 2019، كۆتایی به حكومه‌تی ئه‌وسای عێراق هێنا و بووه هۆی دروستبوونی کێشەکانی ئێستا، تارانیش هه‌ست به‌وه ده‌كات هه‌ژموونی له عێراق لاوازتر بووه.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه، ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی له عێراق به‌ده‌ستهاتوون، ئێرانی نیگه‌ران كردووه، كاتێك تاران پێیوایه ئه‌گه‌ر له عێراق هه‌ره‌سبهێنێت، ره‌نگه له لوبنانیش دووباره ببێته‌وه و ئێران له ناوچه‌كه وه‌ك هێزێكی ناوچه‌یی نەمێنێته‌وه.
ئه‌و رۆژنامه‌یە باسی له‌وه كردووه، ته‌واوی عێراقییه‌كان پێیان وایه، ئێران به‌هه‌موو هێزێكی ئابووری و سیاسی دژایه‌تی موقته‌دا سه‌در ده‌كات، ره‌نگه ئێران له رێگه‌ی میلیشیاكانییه‌وه له داهاتوودا رووبه‌رووی سه‌در ببێته‌وه.
له هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی 10ـی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2021، لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق نه‌یانتوانیووه حكومه‌ت پێكبهێنن، گفتوگۆ و رێكکه‌وتنه‌كانیش رێگه‌یان بۆ ئه‌وه خۆش نه‌كردووه سه‌رۆك كۆمار دیاریبكرێت.