دوای دوو هەفتە لە ونبوونی گەنجێک لە کەرکووک بەمردووی دەدۆزرێتەوە

K24 – كهركووك:
رێباز رەسول، دانیشتووی گەڕەكی ئیسكان له پارێزگای كەركووك، دووهەفتەیە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، كەمێك پێش ئێستا لە پشت نەخۆشخانەی ئازادی و لەنزیك بۆڕییە نەوتییەكان، تەرمەكەی دۆزرایەوە.
كەسێكی نزیك لە بنەماڵەكەی بە كوردستان24ـی راگەیاند، هیچ زانیارییەکمان نییە لەسەر چۆنییەتی گیانلەدەستدانی رێباز رەسوڵ، بەڵام گومان دەکرێت سەگ و ئاژەڵ پەلاماریان دابێت.
گوتیشی، تەرمەكەی ئێستا لە پزیشكی دادوەری نەخۆشخانەی ئازادی كەركووكە و لێكۆڵینەوەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانیش دەستیپێكرد.
کەسووکاری رێباز بە کوردستان٢٤یان راگەیاند، رێباز باری دەروونی تەواو نەبوو، كەسێكی بێ زیان بووە و خەڵكی كەركووك زۆریان خۆشدەویست.