تاكه وێستگه‌ی كاره‌با له كه‌رتی غه‌ززه له‌كار وه‌ستا
K24 - هەولێر:
به‌هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ به‌كارخستن، تاكه وێستگه‌ی كاره‌با له كه‌رتی غه‌ززه له‌كار وه‌ستا، ئه‌مه‌ش گرفتێکی دیكه‌ی خسته سه‌ر خه‌رمانه‌ی كێشه و قه‌یرانه‌كانی ئه‌م وڵاته.
ماوه‌ی 3 رۆژه به‌هۆی مووشه‌كبارانه ئاڵوگۆڕكراوه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی و ئیسرائیل دۆخی ئه‌منیش به‌ته‌واوی له غه‌ززه تێكچووه.
محه‌مه‌د سابت، گوته‌بێژی كۆمپانیای به‌كارخستنی وێستگه‌ی كاره‌با له كه‌رتی غه‌ززه بێئومێدی خۆی له دۆخه‌كه راده‌گه‌یه‌نێت و جه‌خت له‌سه‌ر له‌ده‌ستدانی ده‌یان مێگاوات كاره‌با ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی داخستنی ده‌روازه‌یه‌كی سنووری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌ستیان به سووته‌مه‌نی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ناگات.
گوته‌بێژی كۆمپانیای به‌كارخستنی وێستگه‌ی 60 مێگاواتی له غه‌ززه، گوتی: به‌هۆی نه‌مانی سووته‌مه‌نی پێویست بۆ به‌كارخستنی، وێستگه‌كه ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی وه‌ستاوه، دواتریش ئێمه له‌م كۆمپانیایه 60 مێگاوات كاره‌بامان له‌و وێستگه‌یه له‌ده‌ستداوه.
محەمەد سابت باسی لەوە کرد، "ئێستا ئێمه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین رۆژانه ته‌نها بتوانین 4 كاتژمێر كاره‌با دابین بكه‌ین و زیاتر له 16 كاتژمێر به‌بێ كاره‌با ده‌مێنینه‌وه."
گوته‌بێژی كۆمپانیاکە ئاماژەی بەوەشدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 5 رۆژه ده‌روازه‌ی سنووری له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه داخراوه، ده‌ستمان به هیچ سووته‌مه‌نییه‌ك بۆ به‌كارخستنی وێستگه‌كه ناگات.
كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وام پێویستی به 500 تا 550 مێگاوات كاره‌با هه‌یه، له‌كاتێكیشدا وێستگه‌ی غه‌ززه بڕی 60 مێگاواتی دابین ده‌كرد و 120 مێگاواتیش له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی وزه‌ی ئیسرائیله‌وه بۆ ناوچه‌كه دابین ده‌كرا، به‌ڵام له رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه ئیسرائیل هه‌ردوو ده‌روازه‌ی كیریم شالۆم و به‌یت حانونی به ته‌واوی به‌ڕووی فه‌له‌ستیندا داخستووه، به‌مه‌ش فه‌له‌ستین له دابینكردنی وزه بۆ وێستگه‌كان رووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه.