له كه‌رتی غه‌ززه به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل 6 كه‌س گیان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی له فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشێكی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌مپی (جه‌بالیا) له باكووری كه‌رتی غه‌ززه، 5 فه‌له‌ستینی كوژران.
سه‌رچاوه پزیشكیه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له هێرشێكی دیكه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ماڵێكی ناوچه‌ی ره‌فح سه‌ر به كه‌رتی غه‌ززه، كه‌سێك كوژرا و 30 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بە گوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی فرانس پرێس، سوپای ئیسرائیل پێشبینیكرد، بۆردوومانکردنی کەرتی غەززە لە ئاسمانەوە، بۆ ماوەی یەك هەفتە بەردەوام بێت.
ماوه‌ی 3 رۆژه هه‌ریه‌ك له ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی فه‌له‌ستینی به مووشه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كتر ده‌كه‌نه ئامانج و به هۆی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، تا ئێستا نزیکەی 24 كه‌س كوژراون و 130 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوونه.
زۆربه‌ی برینداره‌كان گوازراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و به‌شێكی زۆریان پێویستییان به چاودێری چڕ هه‌یه، نه‌بوونی كاره‌باش بووه‌ته هۆی په‌ككه‌وتنی ئامێره‌كانی چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشخانه‌كان.