وەزیری پێشمەرگە و برێت مەکگۆرک کۆبوونه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
لە واشنتن وەزیری پێشمەرگە و برێت مەکگۆرگ، لەباره‌ی دۆخی ئێستای ناوچەکە و پڕۆسەی چاکسازی هێزەکانی پێشمەرگە، كۆبوونه‌وه.
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ (شه‌ممه 6ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، شۆڕش ئیسماعیل وەزیرى پێشمەرگە، لەگەڵ برێت مەکگۆرک رێکخەرى کۆشکى سپى بۆ کاروبارى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا، کۆبووەوه.
لە کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا جەختیان لەسەر پابەندبوون بە هاوبەشێتى نێوان ئەمه‌ریکا و هەرێمى کوردستان و لەناوبردنى یەکجارەکى رێکخراوى تیرۆریستى داعش، كرده‌وه.
له بەشێکی دیكه‌ی کۆبوونەوەکە، گفتوگۆ لەباره‌ی گرنگی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە كرایه‌وه.
دووپاتیش کرایەوە، بۆ ئه‌وه‌ی هەنگاوەکانی پڕۆسەی یەکخستن و یەکگرتنەوەی هێزەکان باشتر و خێراتر بکرێن، هاوکاری و یارمەتییەکانی ئەمه‌ریکا و هاوپەیمانان زیاتر و بەردەوام دەبێت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌ریه‌ك له فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکان و بەیان سامى عه‌بدولره‌حمان نوێنەرى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە ئەمه‌ریکا ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون.